خولێكی راهێنانی ڕاهێنەران بۆ ماموستا و كارمەندانی رێكخراوی فریاكەوتنی میللی
Tuesday, October 23, 2018
Text Size

   

خولێكی راهێنانی ڕاهێنەران بۆ ماموستا و كارمەندانی رێكخراوی فریاكەوتنی میللی
رێكخراوی فریاكەوتنی میللی بە هاوكاری رێكخراوی BIP نەرویجی هەستا بە ئەنجامدانی خولێكی ڕاهێنانی ڕاهێنەران بۆ گرووپێك لە كارمەندانی رێكخراوی فریاكەوتنی میللی و جەند ماموستایەكی بەشدار لە بەرنامەی پرۆژەی بچووكی قوتابیان .
خولەكە لە لە رۆژی 15 تەمووز تاكوو 19 تەمووز 2018 لە ئوتێلی چوارچرا ئەنجامدرا ، و خولەكە لەلایەن دكتۆر حسین فلامەرز تاهیر بەرێوە چوو ، وئامانج لەم خولە ئامادەكردنی ڕاهێنەری ناوخۆییە بۆ  ڕاهێنانی گەنجان و قوتابیان لەسەر دانانی پلانی تیوەری وپراكتیكی بۆ  ئەنجامدانی پرۆژەی تایبەتی خۆیان .
بەشداربووانی بیروڕای ئەرینیان هەبوو  دەربارەی خولەكە و هەندێكیان پێشنیاری درێژكردنەوەی  كاتی خولەكەیان كرد لەبەر گرنگی بابەتەكان . و خولەكە بەدابەشكردنی بروانامەی بەسەر بەشداربووان  كۆتایی هات بە ئامادەبوونی بەرێز هۆگر چەتۆ سەرۆكی ئەنجومەنی ئەمیندارانی رێكخراوی فریاكەوتنی میللی.