خولێكی راهێنان دەربارەی ( پەرەپێدانی پلانی پرۆژە) لە ناحیە كۆلەجۆ لە سلێمانی
لە دوای واژووكردنی رێكەوتنی پرۆژەی هەماهەنگی نێوان رێكخراوی بەرنامەی پەرەپێدانی كار ی نەرویجی و رێكخراوی فریاكەوتنی میللی ، خولێكی ڕاهێنان ئەنجامدرا دەربارەی (پەرەپێدانی پلانی پرۆژە) لە ناحیە كۆلەجۆ لە سلێمانی. (14) بەشداربوو بەشداریان كرد لە خولەكە كەوا پێكهاتبوون لە 10 كچ و 4 كور , و خولەكە لە لایەن ڕاهێنەر ( نادیە حسین مەجید ) بەرێوە چوو كە لە رۆژی 08\08\2018 تاكوو 12\08\2018 بەردەوام بوو . بەشداربووان بە بیرۆكەی پرۆژەی جۆراوجۆر وەكوو پرۆژەی كردنەوەی باغچەی منداڵان و دەرمانخانە و شوێنی جاكردنەوەی ئامێری كارەبایی و پرۆژەی دیكە بەشداربوون لە خولەكە، و لە كۆتای خولەكە بروانامەی بەشداربوون بەسەر بەشداربووان دابەش كرا .