خولێ ( پەرەپێدانی پلانی پرۆژە ) لە شاری دهۆك
Tuesday, October 23, 2018
Text Size

   

خولێ ( پەرەپێدانی پلانی پرۆژە ) لە شاری  دهۆك
لە دوای واژووكردنی  رێكەوتنی پرۆژەی هەماهەنگی نێوان  رێكخراوی بەرنامەی پەرەپێدانی كار ی نەرویجی و رێكخراوی فریاكەوتنی میللی ، خولێكی ڕاهێنان ئەنجامدرا دەربارەی (چۆن پرۆژەی خۆت دروست دەكەیت) لە شاری دهۆك  . 18 بەشداربوو بەشداریان كرد لە خولەكە كەوا پێكهاتبوون لە 8 ئافرەت و 10 كور , و خولەكە لە لایەن ڕاهێنەر (نیوار عوبید علی) بەرێوە  چوو كە لە 26\08\2018 تاكوو 30\08\2018 بەردەوام بوو . بەشداربووان بە بیرۆكەی پرۆژەی جۆراوجۆر بەشداربوون لە خولەكە وكوو پرۆژەی سەرتاشین و  پرۆژەی دوورمان و كردنەوەی نووسینگەی فۆتۆكۆپی و كردنەوەی كارگەی شیرنەمەنی و كوپانیای بیناسازی و كردنەوەی باغچەی منداڵان و زەوی كشتوكالی و پرۆژەی دیكە.  ولە كۆتای خولەكە براوانمەی بەشداریبوون بەسەر بەشداربووان دابەشكرا.