خولی راهێنانی گروپی پاڵپشتی پارێزگای هەولێری پرۆژەی پتەوكردنی دیموكراسی بەرێوەچوو كە رێكخراوی NPA
Tuesday, December 11, 2018
Text Size

   

لە رۆژانی 12تاكو 14ی نوڤمبری 2018 لە بیروتی پایتەختی وڵاتی لوبنان خولی راهێنانی گروپی پاڵپشتی پارێزگای هەولێری پرۆژەی پتەوكردنی دیموكراسی بەرێوەچوو كە رێكخراوی NPA ی نەرویجی پاڵپشتی دەكات و رێكخراوی فریاكەوتنی مللی (PAO) بەشێكی جێ‌ بەجێ‌ دەكات , ئەم پرۆژەیە تایبەتە بە زیادكردنی  بەشداریپێكردنی  دیموكراسیانەی هاوڵاتی  لەسەر ئاستی كۆمەڵگەیی و خۆجێی و نیشتمانی   لە دارشتنی بریار و چەسپاندنی دیموكراسی كە تاكو كۆتای  2019 بەردەوام دەبێت , شیاوی باسە بەشێك لە بابەتی خولەكە بریتی بوو  لە رۆلی ئەنجومەنی پارێزگا و حكومەتی خۆجێیەتی بە پێی (دەستور و یاسا) و, پێشینەو میكانیزمی هاوكاری نێوان حكومەتی خۆجێیتی و میدیا و  رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و زانكۆكان و كەرتی تایبەت  ,هاروەها ئەزموونی چەند وڵاتێخرایە روو و گفتوگۆیان لەبارەوە كرا .