12 تۆڕ و هاوپه‌یمانی له‌ عیراق داوای ئازاد كردنی چالاكوانانی مه‌ده‌نی له‌ دهۆك ده‌كه‌ن
Monday, May 20, 2019
Text Size

   

12 تۆڕ و هاوپه‌یمانی له‌ عیراق داوای ئازاد كردنی

چالاكوانانی مه‌ده‌نی له‌ دهۆك ده‌كه‌ن

له‌ سه‌روبه‌ندی ڕووداوه‌كانی شیلادزێ ، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی پارێزگای
دهۆك چه‌ند چالاكوانێكیان له‌ 27 / 1 / 2019 ، به‌ بیانووی هه‌وڵدان بۆ
ڕێكخستنی خۆپیشاندانی پشگیری كردن له‌ داواكانی خه‌ڵكی سیڤیلی
شیلادزێ دةستطير كردووه‌ و تا ئێستاش له‌ زیندانن .
ناكرێ خه‌ڵكی چالاكوان له‌سه‌ر نیه‌تی رێكخستنی خۆپیشاندان كه‌ مافێكی
ده‌ستورییه‌ و به‌ یاسا ئیقرار كراوه‌ ، ده‌ستگیر بكرێن و به‌ ماده‌ی
156 ی یاسای سزادانی عیراقی ژماره‌ ( 111 ) ی ساڵی 1969 تؤمةتبار
بكريَن و ده‌ستگیر بكرێن كه‌ له‌ عیراق سزاكه‌ی ده‌گاته‌ له‌ سێداره‌دان
و له‌ هه‌رێمی كورستانیش سزاكه‌ی ده‌گاته‌ به‌ند كردنی هه‌تاهه‌تایه‌ .
ئێمه‌ پێمان وایه‌ نه‌ك هه‌ر هه‌موواری كه‌یسه‌كه‌ به‌و ماده‌ یاساییه‌
زیاده‌ڕه‌وی تێدایه‌ به‌ڵكو پێمان وایه‌ خودی ده‌ستگیر كردنه‌ پێشلكارییه‌
بۆ مافێكی ده‌ستووری كه‌ بریتییه‌ له‌ مافی رێكخستنی خۆپیشاندان و
ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌ .
بۆیه‌ ئاماده‌ بووان داواكارن كه‌ پێشێلی یاسا و ڕه‌شبگیری له‌سه‌ر
ئازادی ڕاده‌ربڕین ڕابگرن و ده‌ست به‌جێ ته‌واوی راوه‌كان ئازاد بكه‌ن
.

هه‌ولێر 16 / شباط / 2019