خولێكی راهێنان لە پرۆگرامی وێن وێن دێل
Sunday, August 25, 2019
Text Size

   

رێكخراوی فریاكەوتنی میللی لە چوارچێوەی پرۆژەی ( زیادكردنی هەڵ بۆ بەدەست هێنانی خزمەتگوزاری و پاراستنی منداڵی ئاوارە ) بە هاوكاری رێكخراوی ( یونسیف ) خولێكی راهێنان ئەنجامدا لە پرۆگرامی ( وێن وێن دێل ) لە رێكەوتی 25 / 7 / 2019 بۆ كارمەندانی سنتەری بحركەو كۆمەڵگای زیتوون ئەم خولە كۆمەڵێ‌ چالاكی جوراوجور لە خۆ دەگرێت لەوانە چۆنێتی مامەڵەكردن كە هەمووان ببنە براوە لە هەموو بابەتەكانی ژیانی تایبەتی و گشتیدا وچارەسەركردنی ناكۆكی جواروجور لە ناو كۆمەڵگادا و دووبارە بونیاتنانەوەی ستراكتۆری كۆمەڵگا و دانانی چارەسەر بۆ رازی بوونی هەمووان . ئامانج لەم خوولە 
 راهێنەران و ئاسانكاران دەتوانن ببنە بەرێوبەرێكی باش بۆ بەرێوبەردنی خولەكان
 توانای باشیان دەبێت بۆ دیزاینی پرۆگرامی خولەكان .
 توانای بەكارهێنانی نمایش و پێشكەشكردنیا دەبێت .
 راهینەر توانای زانینی لایەنی دەروونی و زهنی بەشداربوانی خولەكە دەبێت و چونێتی چارەسەركردنیان لە كاتی خوولەكەدا .