خولێكی راهێنان دەربارەی ( پەرەپێدانی پلانی پرۆژە) لە كەمپی قوشتەپە
Sunday, June 17, 2018
Text Size

   

خولێكی راهێنان دەربارەی ( پەرەپێدانی پلانی پرۆژە) لە كەمپی قوشتەپە
لە دوای واژووكردنی  رێكەوتنی پرۆژەی هەماهەنگی نێوان  رێكخراوی بەرنامەی پەرەپێدانی كار ی نەرویجی و رێكخراوی فریاكەوتنی میللی ، خولێكی ڕاهێنان ئەنجامدرا دەربارەی (پەرەپێدانی پلانی پرۆژە ) لە كەمپی قوشتەپە . 20 بەشداربوو بەشداریان كرد لە خولەكە كەوا پێكهاتبوون لە 10 ئافرەت و 10 كور , و خولەكە لە لایەن ڕاهێنەر (عمر كریم احمد) بەرێوە  چوو كە لە 14\01\2018 تاكوو 18\01\2017 بەردەوام بوو . بەشداربووان بە بیرۆكەی پرۆژەی جۆراوجۆر بەشداربوون لە خولەكە وكوو پرۆژەی نەمامگە  و  پرۆژەی دوورمان و كردنەوەی مینی ماركیت و پرۆژەی بەنزینخانە  و پرۆژەی دیكە. لە كۆتایی خولەكەدا بڕوانامەی بەشداربوون دابەشكرا .