پێشانگای وێنەكیشان وكاری دەستی لە كەمپی بەحەركە
Sunday, June 17, 2018
Text Size

   

پێشانگای وێنەكیشان وكاری دەستی لە كەمپی بەحەركە
رێكخراوی فریاكەوتنی میللی هەستا بە كردنەوەی پێشانگای وێنەكیشان وكاری دەستی لە كەمپی بەحەركە بە بەشداری  ڕێكخراوەكانی ئینتەرسوس و یونیسیف و ڕێكخراوی مەسەللە و رێكخراوەكانی دیكە ، وبە ئامادەبوونی میوانێَكی زۆر كە سەرسام بوون بە كارەكانی منَدڵەكان .
مناڵەكان ڕاهێنانیان پێكراوە لەسەر وێنەكێشان و بە شێوەیەكی بەردەوام لە هۆڵی (پانتایی هاورێیانی منداڵ) لە بەحەركە كەوا بووە هۆی پەیداكردنی شارەزایی لەم بوارە ، و پێشانگاكە نمایشكرا بۆ ئامادەبووان بۆ ئەوەی ئاشنا بن لە كارەكانی منداڵان و هەروەها منداڵان بتوانن فێری كاری دەستی و وێنەكێشان بن بۆ پەرەپێدانی توانا هونەرییەكانیان بۆ ئەوەی سوود لە كاتەكانیان ببینن و بیرۆكە نوێ بدۆزنەوە بۆ ئایندەی خۆیان ، بەتایبەتی دوا ئەوەی ئەم منداڵانە بە بارودۆخێكی خراپ تێپەرببوون لە ڕابردوودا كەوا لەم بوارانەدا بێبەش ببوون و ورەیان بەو هۆیەوە  دابەزیوە .
ئەم چالاكیە لە كاتژمێری 10 ی سەر لە بەیانی رۆژی چوارشەممە 24ی كانوونی یەكەم 2017 لە هۆلی (پانتایی هاورێیانی منداڵان) لە بەحەركە .