رێكخراوی فریاكەوتنی میللی بەشداری دەكات لە كۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عیراق لە كویت
Tuesday, December 11, 2018
Text Size

   


رێكخراوی فریاكەوتنی میللی PAO بەشداریكرد لە كۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عیراق لە كویت لە رۆژی دووشەممە 12 ی شوبات 2018 ، وكۆنگرەكە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت  بۆ بەدەست هێنانی بەخشینی وڵاتان بۆ ئاوەدانكردنەوەی عیراق .
كۆنگرەكە دەستی بە كارەكانی كرد بە كۆبوونەوەی شارەزایانی پایە بەرز دەربارەی چۆنیەتی ئاوادانكردنەوەی  عیرا ق  بەتایبەتی  لە ناوچە زیانلێكەوتووەكان  ، و رۆلی وڵاتان لە پێشكەشكردنی بەخشین بۆ ئەم مەبەستە .
شارەزایانی بانقی نێودەوڵەتی و حكومەتی عیراق هەڵسەنگاندنێكی نوێیان ئەنجامدا بۆ خەمڵاندنی زیانەكانی هەڵمەتە سەربازییەكانی دژ بە رێكخراوی تیرۆریستی داعش كەوا ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سەرپەرەشتی دەكات  و دەركەوتووە كەوا زیانەكان گەیشتووەتە نزیكەی 46 ملیار دۆلار .
و بە پێی ئەم هەلسەنگاندنە زیانەكان باڵەخانە و وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا و قوتابخانە و ژێرخانی مەدەنی  دام ودەزگای دیكە گرتووەتەوە .