ئێمە کێین
Friday, February 23, 2018
Text Size

   

رێكخراوی فریاكەوتنی میللی

لە فەرمانگە ناحكومیەكانی عیراق تۆماركراوە بەژمارەی 1Z16836

لەفەرمانگە ناحكومیەكانی هەرێمی كوردستان تۆماركراوە بە ژمارەی (83 گ)

لە یەكێتی ئۆروپا تۆماركراوە بەژمارەی Europe Aid ID :IQ-2009-BLP-1211356507

ئێستاش لە بواری تۆماركردنە لە ئەنجومەنی ئابووری وكۆمەڵایەتی لە نەتەوە یەكگرتووەكان ECOSOC

 

  

ئێمە كێین؟ : رێكخراوێكی ناحكومی سەربەخۆ و قانجاز نەویست ،كەوا كار دەكات بۆبەرژەوندی گشتی بە پێی بەها مرۆییەكانی لە پێناو باشكردنی ژیان و پتەوە كردنی پرینسیپەكانی مافی مرۆڤ و بونیاتنانی كۆمەڵگایەكی مەدەنی وپێشكەوتوو لە رێگای ئەنجامدانی بەرنامە و پرۆژەی پەرەپێدان پشت بەستن بە پرینسیپەكانەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ملینیۆمی سێیەم.

ستراكتؤر:

 

شوێنەكانی كاركردن: سەنتەری سەرەكی رێكخراو ەكە لە هەولێرە ، و كار دەكات لە هەر (19) شارەكەی تری عیراق لە رێگای نووسینگەی ئەنجامدان لە ( هەولێر و بغداد و بەسرە ) بە شێوەیەكی راستەوخۆ لە ڕێگای رێكخەرەكان لە
(16) شارەكەی دیكە.

پێناسەی رێكخراو:

بۆچوون ودیدەی رێكخراو: جیهانێك كە تێدا مرۆڤ بە گشت مافاكەانی شاد بێت.

پرینسیپ وبەهاكان: پابەندبوون بە رێكەوتنە نێودەوڵەتیەكانی تایبەت بە مرۆڤ و مافەكانی و پابەندبوون بە دیموكراسی و كاری خۆبەخشی وبەرژەوەندی گشتی و بێ لایەنی و شەفافیەت و سەربەخۆبوون و ڕاستگۆیی و لێبوردەیی و بێ جیاوازی و هەماهەنگی و بەشداریكردن و كاركردن بە گرووپ و هەل بۆ هەمووان و هاوسەنگی جەندەری و بەدەستهێنانی متمانەی سوودمەندەكان و لێپرسراوێتی و پاراستنی نهێنی كەسایەتی.

ئامانج : پتەوەكردن وجێبەجێكردنی پرینسیپەكانی مافی مرۆڤ لە رێگای پەرەپێدانی بەردەوام لە پێناو بونیاتنانێكی باشتر.

دروشم : (مرۆڤ –پەرەپێدان- ئایندە)

هاوبەشەكان : ( دەسەلاتە كانی ناوخۆ – دامو دەزگاكانی ڕاگەیاندن – رێكخراوە ناحكومیەكان و ناوخۆیەكان و نێودەوڵەتیەكان – سوودمەندەكان – بەشداربووان – بەشدارە بیانیەكان- لایەنە بەخشێنەرەكان)

خزمەتەكان: مرۆڤ بە شێوەیەكی گشتی سوودمەندی سەرەكیە لە بەرنامەی رێكخراو ، بەتایبەتیش منداڵ و لاو و ئافرەت.

ستراتیجیەتی رێكخراو بۆ ساڵانی 2015- 2019

پاراستنی بژاردەكان مرۆڤ: فراوانكردنی بژاردە وئازادیە ڕاستەقینەكانی مرۆڤ بۆ ئەوەی بە تەواوی مافەكانی شاد بێت و بەرەو پێشكەوتن و گەشەپێدان پێش كەوێت.

بونیاتنان و بەهێزكردنی تواناكان: بەكار هێنانی تواناكان بۆ بەهێز كردنی بۆ پتەوكردنی تواناكانی مرۆڤ بۆ گەیشتن بە ئامانجەكان.

پاراستن لە مەترسیەكان: خۆپاراستن لە مەتریسیەكان و گەرەنتی بوونی ئامانجی پەرەپێدان .و كەم كردنەوەی ئەگەری هەرەس هێنان .